ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا لە شاری دهۆک خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ی بەشێک لە یەکێتی و دواتر داستانی پردێی بیری هەمووان هێنایەوە و گوتی: "ئەوکات چۆن لووتی ناحەزانمان شکاند، ئەمجارەش لە 20ی ئۆکتۆبەر لووتی دەشکێنینەوە".
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لیستی 190ی حیزبەکەی لە شاری دهۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە چەند ڕۆژێکی تر ساڵیادی 16ی ئۆکتۆبەرە و ئەو ڕۆژەی بە "گەورەترین خیانەتی سەردەم" لە کوردستان وەسف کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی گوتی: "ئەوکات خەڵكێک بە شانازییەوە باسیان دەکرد کە بەشێک بوون لە پلانی جێبەجێکردنی 16ی ئۆکتۆبەر، ئەمڕۆ لە شەرمان بە جۆرێکی تر ئەو چیرۆکە دەگێڕنەوە، قارەمانانی پارتی و کوردستان چۆن ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەر لە پردی لووتی ناحەزانیان شکاند، ئەمجارەش لە 20ی ئۆکتۆبەر لووتی هەموو ناحەزانی پارتی دەشکێنێت".
باکگراوند: ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، واتە 21 ڕۆژ دوای ریفراندۆمی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، بەشێک لە هێزی پێشمەرگە بە بڕیاری بەشێک لە یەکێتی لە سەنگەرەکانی بەرگری کشانەوە و ڕێگەیان بۆ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کردەوە، بەمەش کورد کەرکووکی لەدەست دا، بەرەی ریفراندۆم ئەوکات پاشەکشەکەیان بە "ڕێککەوتنی پێشوەختە و خیانەت" وەسف کرد.
هێرشی حەشدی شەعبی بە چەکی پێشکەوتوو و پاڵپشتی سوپای وڵاتێکی دراوسێ بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو تاوەکو گەیشتە پردێ، بەڵام لەوێ هێزی پێشمەرگە بەرگرییەکی تووندی کرد و هێرشی حەشدی وەستاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید داوایەکی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت