
ئەحمەد عەبدولواحید شایع، تاوانباری هەڵاتوو
ئاڤا نیوز
لە زیندانی بنکەیەکی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، بکوژێکی مەترسیدار ڕایکرد؛ ئەو تاوانبارە بە فەرمانی دادوەر چووەتە نەخۆشخانە و دوای وەرگرتنی چارەسەر، هەڵهاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد عەبدولواحید شایع، تاوانبار بووە و لە زیندانەکەی خۆی لە بنکەی پۆلیسی کۆماریی دیار نامێنێت، دوای بەدواداچوون دەردەکەوێت بە فەرمانی ئەفسەرێکی پۆلیس، ڕەوانەی نەخۆشخانەی موسەیی کراوە. دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ نەخۆشخانە، تاوانبار و ئەفسەرەکە لە نەخۆشخانە نەماون و مۆبایلی ئەفسەرەکەش داخراوە.
چی ڕوویدا؟ لە شوباتی 2023، ئەحمەد عەبدولواحید شایع، یەکێک لە "مەترسیدارترین قاچاخچی و داواکراوەکانی لە عێراق" دەستگیرکرا؛ لەسەر زیاتر لە دۆسیەیەک یادداشتی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو کە پەیوەست بوون بە ئاسایشی دەوڵەت، تیرۆر و کوشتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندبوو: "شایع، تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی بەڕێوبەری کۆمپانیای دایۆی کۆری بووە کە پێش سێ ساڵ لە بەسرە تەرمەکەی دۆزرایەوە"؛ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: "ئەو تاوانبارە هەڵهاتووە، پەیوەندی بە ڕووداوی کوشتنی بەڕێوبەری کۆمپانیا کۆرییەکەوە نییە و بەپێی مادەی 412 لە یاسای سزادانی عێراقی، بۆ ماوەی دوو ساڵ سزادراوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





