
یەکەی نیشتەجێبوون - ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشێکی ئەو یەکانە تەواوکراون کەوا بڕیارە بەسەر خێزانی شەهیدان و کەمدەرامەتان دابەش بکرێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێکیان وەک دیاریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەکرێن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، 29 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کەمدەرامەتان و کەسوکاری شەهیدان بە قەرزی درێژخایەن دروست دەکات، نۆ هەزار و 400 یەکەیان لەلایەن وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەرپەرشتی کراون، ئێستا بەشێکیان ئامادەن بۆ دابەشکردن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "144 یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەواوکراون، لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەکرێن."
لێدوانی فەرمی: کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لیستی کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعشمان بەرزکردووەتەوە، ئەو 144 یەکەیە دیاریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش."
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا میکانیزمی دابەشکردنی یەکەکان یەکلایی نەکراوەتەوە، هاوکات بڕیارە لە سنووری پارێزگای هەولێریش ژمارەیەک یەکە بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخان بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوو هەزار و 146 یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر ڕووبەری 35 دۆنم زەوی دروست دەکرێن، کە 800 یەکەیان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان دروست دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت