
مامۆستایەک وانە بە قوتابییان دەڵێتەوە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیێنراوێکیان لەبارەی بایکۆت بڵاوکردووە و بڕیاریان دا، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆت بشکێنن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە چوار مانگە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک خوێندن دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام مامۆستایانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی دواکەوتنی مووچە، بایکۆتیان ڕاگەیاندووە، ئەمەش بەەهۆی نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پاش کۆبوونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردنەوە، بڕیاردرا پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق، "پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بخرێتە بواری جێبەجێکردن و مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێنرێن".
زانیاریی زیاتر: دوای ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکە دران، مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا بۆ نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن بایکۆت لە ناوەندەکانی خوێندن بشکێنن و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیان، دەست بە بایکۆت دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





