
دیمەنێک لە دیزانی پرۆژەکە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی کاڤین فارم لە سنووری قەزای سێمێل دەکاتەوە، کە تایبەتە بە ئاژەڵداریی و بەرهەمێنانی شیر، پەنیر و ماست.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەمە جۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداریی و بەرهەمهێنانی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە دهۆک دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی زۆر پێشکەش بە هاووڵاتییانی ناوچەکە دەکات و بەرهەمی جوتیارانمان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت، ئێستا لە زۆر بواردا دهۆک لەپێش زۆرینەی پارێزگاکانی عێراقەوەیە، ئەمەش جێگەی پێزانینە کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بایەخی تەواویداوە بە سێکتەری کشتوکاڵی لە کوردستان.
زانیاریی زیاتر: کاڤین فارم گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداریی و شیرەمەنییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، پڕۆژەکە نزیکەی دوو هەزار و 500 هەلی کار دەڕەخسێنێت، پڕۆژەکە بە گوژمەی 90 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.
ئەمەش بزانە: پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 120 هەزار لیتر شیری هەیە لە ڕۆژێکدا و توانای وەرگرتنی شیری ئاژەڵدارانی ناوچەکەشی هەیە بەمەش ڕێژەکەی دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ 500 هەزار لیتری ڕۆژانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 55 چرکە لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






