
پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان مرۆڤ و سەگ، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
لە توێژینەوەیەک نوێدا دەرکەتوو ئەو کەسانەی کە سەگ بەخێودەکەن، تەندروستیی دەروونی و جەستەیان باشترە بەراورد بە کەسانی دیکە.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی ئەوەی دەرخستووە ئەو کەسانەی کە خاوەنی سەگن، چوار هێندە زیاتر چالاکی جەستەییان زیاترە بەرورد بە کەسانی ئاسایی.
بۆچی گرنگە: خاوەنداریەتیی سەگ پەیوەندی بە زیادبوونی چالاکی جەستەییەوە هەیە، هەروەها کاریگەریی هەیە لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن، هەروەها کاریگەریی هەیە لەسەر کەم کردنەوە مەترسییەکانی جەڵتەی مێشک و دڵ، لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا ئەوەش دەرکەتووە خاوەنداریەتیی سەگ مەترسی مردن بەو نەخۆشیانە بە ڕێژەیی 35% کەم دەکاتەوە، بەراورد بەو کەسانەی کە هەمان تەمانیان هەیە بەڵام خاوەنی سەگ نین.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو منداڵانەی کە لە ماڵەوە سەگیان هەیە چالاکتر و زیرەکترن بەهۆی ئەوەی زیاتر چالاکی ئەنجام دەدەن و یاری زیاتر لەگەڵ ئەو ئاژەڵە دەکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەپێی توێژینەوەیەکی تر ئەوە دەرکەتووە، سەگەکان دەتوانن یارمەتیدەربن لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، لەگەڵ ئەوەش هەستی ئارامی بە خاوەنەکانیان دەبەخشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






