
لۆگۆی حکومەت هەرێمی کوردستان و پردی دەلال لە زاخۆ، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری بەرچاوی پێشکەش بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردووە و لە سێکتەری گەشتیاریدا پشکی شیری بەرکەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەرچاوی پێشکەش بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردووە، تەنها لە ماوەیەی سێ ساڵدا 220 پڕۆژە لە سنووری ئیدارەی زاخۆ جێبەجێکراون و 70 پڕۆژەی دیکەیش لەژێر جێبەجێکردندان، ئەو ئیدارەیە 30 پڕۆژەی گەشتیاریی لەخۆدەگرێت، لەو ڕێگەیەوە هەلی کار بۆ گەنجانی سنوورەکە ڕەخسێنراون.
لێدوانی فەرمی: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا بەشداریکرد و گوتی، "لەماوەی سێ ساڵدا هەشت هەزار هەلی کار ڕەخسێنراون، هاوکات لە ماوەی یەک هەفتەدا 38 خولی جۆراوجۆر بۆ ڕاهێنانی گەنجان لەسەر کولتووری پێشوازیکردن لە گەشتیاران کراون."
ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا لەماوەی کابینەی نۆیەمدا 295 پڕۆژە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ کراون بەم شێوازە:
لەکەرتی وەبەرهێنان 16 پڕۆژە ئەنجامدراون، بەهاکەیان 80 ملیۆن دۆلار بووە.
لە زاخۆ پڕۆژەی کۆرنیش بە گوژمەی 24 ملیار دینار جێبەجێ کرا.
لە کابینە نۆیەم 83%ی شەقامەکانی زاخۆ قیرتاو کراون.
کابینەی نۆیەم 215 کیلۆمەتر ڕێگاوبانی لە زاخۆ قیرتاو کراوە.
95 کیلۆمەتری ڕێگەی گوندەکان قیرتاو کراوە.
تا مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو هیچ شەقامێکی زاخۆ نامێنێت قیرتاو نەکرابێت.
بەدرێژایی 73 کیلۆمەتر شەقامەکان ڕووناک کراونەتەوە.
بەدرێژی 195 کیلۆمەتر تۆڕی ئاوی خواردنەوە دانراوە بەگوژمەی 100 ملیار دینار.
24 بیری ئاوی خواردنەوە لێدراوە.
تەنیا لەماوەی چوار ساڵدا شەش قوتابخانەی 18 پۆلی و چوار قوتابخانەی 12 پۆلی درووستکراون و 55 قوتابخانەش نۆژەنکراونەتەوە.
لە کەرتی تەندروستی 20 ملیار دینار خەرجکراوە.
لە قەزای باتیفا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی 40 قەرەوێڵەیی و نەخۆشخانەی منداڵانی 90 قەرەوێڵەیی لە سەنتەری قەزای زاخۆ دروستکراون.
لەماوەی سێ ساڵدا 900 هەزار دار چێنراوە.
شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 600 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





