
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی بە یاوەریی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە سەردانی قەڵای هەولێری كرد.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "سەرۆک بارزانى لە نزیکەوە چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژوویی وەک بەشێکی گرنگ لە ناسنامەی نیشتمانیمان و شوێنەوار و کەلەپووریی جیهانی به‌سه‌ركرده‌وه".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قه‌ڵاى هه‌ولێر یه‌كێكه له پێگه شارستانییه به‌رچاوه‌كانى هه‌ولێر و خاوه‌نى شێوازێكی تەلارسازیی سەرنجڕاكێشە، به درێژایی 6000 هه‌زار ساڵ زیاتر تا ئه‌مڕۆ ژیان تێیدا به‌رده‌وامه، بە یه‌كێك له كۆنترین شوێنى نیشته‌جێبوون له‌سەر ئاستى جیهان هەژمار دەكرێت.