لاهور شێخ جەنگی: بافڵ و قوباد تاڵەبانی منەتیان بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان نییە
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیێنێ، گومانی لە تۆمارە دەنگییە بڵاوکراوەکەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەیە، بەڵام دڵنیایە لە قسەکانیان و ئەوان لە کۆبوونەوەکانیاندا بەردەوام دەڵێن منەتیان بە هاووڵاتیان و تێکۆشەران و کەسوکاری شەهیدان نییە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی ڕاگەیاندنی پارتی تۆماری دەنگی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بڵاوکردەوە، تێیدا باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەخت لەوە دەکەنەوە منەتیان بە دەنگی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە نییە و با دەنگ بە لاهور بدەن. دەشڵێن یەکێتی 30 کورسی لە بەغدا بۆ مسۆگەر کراوە بۆیە بێمنەتن.
بۆچوونی بەرامبەر: لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەڵێت، "گومانم لەو تۆمارە دەنگییە هەیە کە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام قسەکانی نێو تۆمارە دەنگییەکە ڕاستە و چەندینجار بافڵ و قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکانیان ئەو قسانەیان کردووە، کە منەتیان بە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە و ئەنفالکراوان نییە".
لاهوور شێخ جەنگی ئەوەش دەخاتەڕوو، "دەنگدەراندەران نابێت بەو خۆنمایشەی بافڵ تاڵەبانی هەڵبخەڵەتێنرێن، چونکە ئەمە تەنیا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە و هیچی تر نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت