
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لەبارەی پرۆژەی هەژماری من پەیامێک ئاراستەی مووچەخۆران دەکات و ڕایدەگەیێنێ: "ئەو لایەنانەی دژی دەوەستنەوە، ئەوانەن کە دەترسن لەوەی هاووڵاتی خاوەن ئیرادە و بڕیار بێت. دەیانەوێت هاووڵاتی هەمیشە گیرۆدەی دەستی ئەوان بێت، ئەوان بچن مووچەیان بۆ دابین بکەن و ئەگەر بە قسەی ئەوان نەکەن، مووچەیان لێ ببڕن".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆکی پارتی لەمیانی بانگەشەی لیستی 190ـی پارتی لە سۆران، باسی لە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و وەکو پرۆژەیەکی سەرکەوتوو ئاماژەی بە پرۆژەی هەژماری من کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند: "دروستکردنی هەژماری من بەشێوەیەکی یاسایی و دادپەروەرانە بۆ هەندێک لایەن بووەتە جێگەی مەترسی، چونکە وا دەزانن لە دەسەڵاتی ئەوان کەم دەکاتەوە و ناتوانن چیتر بە ترساندن و ڕاگرتنی مووچە هیچ وەلائێک بۆ خۆیان بکڕنەوە، بۆیە دژی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەوەستنەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "پرۆژەی هەژماری من و خزمەتگوزارییەکانی دیکە پرۆژەی هاووڵاتیانن، بۆ ئەوەی بتوانن لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن و خاوەنی بڕیاری خۆیان بن، هاوکات هیچ لایەنیکی سیاسیی نەتوانێت دەست بەسەر مووچەکانیاندا بگرێت". جێگری سەرۆکی پارتی وادەڵێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی لە وەڵامی باڤڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کە داوای لە مووچەخۆرانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کرد خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکەن و لەبری ئەوە تەوتین بکەن، داوای لە مووچەخۆرانی ئەو سنوورە کرد لە "دز و جەردە" نەترسن، خۆیان چیان بووێت دەتوانن بیکەن و کەس ناتوانێت ڕیگەیان لێ بگرێت.
باکگراوند: هەژماری من پرۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەبانکیکردنی مووچە، تاوەکو تاوەکو ئێستا 600 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەکە هەژماریان بۆ کراوە و ئەم مانگە 130 هەزار کەس مووچەیان پێ وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






