
وەزارەتی دارایی و مووچە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەترییان نەکردووە، ئاگادار دەکرێنەوە سبەی هەینی و دووسبەی شەممە کە پشووە، لە سەرجەم بانکە بازرگانییەکان دەوام دەکرێت بۆ ئەوەی خۆیان تۆمار بکەن.
ڕاگەیێنراونی فەرمی: بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ: لەپێناو کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەترییان نەکردووە، سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەتریان تیادا دەکرێت، مووچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری.
وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی مووچە ڕێککەوتوون تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکرێن، یەکێک لە گرفتەکان نەبوونی بایۆمەتری مووچەخۆرانە و دەبێت تا ئەوکات سەرجەمیان بایۆمەتری بکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگشتی ژمارەی مووچەخۆران یەک ملیۆن و 114 هەزار و 63 کەسە، 20%ی مووچەخۆران کە دەکاتە نزیکەی 223 هەزار مووچەخۆر تاوەکو ئێستا بایۆمەترییان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





