بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2024-10-11

ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین، وێنە: k24
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ئاهەنگی خولی 43ــیەمین دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، ئاهەنگی دەرچووانی سەرجەم بەشە جیاوازەکانی زانکۆی سەڵاحەددین لە ژێر ناونیشانی، ' خولی زانست، داهێنان و بوونیادنان، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری قوتابییان بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار قوتابی ئاهەنگی دەرچوونیان دەگێڕن و دەبنە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانكۆی سهڵاحهددین سەرەتا لە ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزراوە و دواتر لە ساڵی 1981 گواستراوەتەوە بۆ ھەولێر، ئەم زانکۆیە ئەندامی كۆمهڵهی نێودەوڵەتی زانكۆکانی جیهانە، هاوکات خوێندن بە شێوازی خۆڕاییە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






