ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا مانگێک و 14 ڕۆژە دەوامی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەددین دەستی پێکردووە، زانکۆی سلێمانی بە بیانووی جیاواز دەستی بە دەوام نەکردووە، ئاڤا نیوز زانیویەتی دەستپێنەکردنەوەی دەوام بەهۆی ترسی یەکێتییە لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی قوتابیان لەکاتی بانگەشەدا.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی؛ سەرۆکوەیزانی هەرێمی کوردستان دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی بۆ قوتابیان دەرکرد، قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان ساڵانە لە مانگی نۆ بۆ مانگی شەش دەرماڵە وەردەگرن، بەڵام دوو ساڵە ئەو دەرماڵەیە بۆ قوتابیانی زانکۆی سلێمانی خەرج نەکراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا نیوزی گوت، بڕیاری خەرجنەکردنی دەرماڵە لە بانکی سلێمانی لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ڕاگیراوە و بە بڕیاری ئەو پارەکە خەرج ناکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو، دروست دوو ڕۆژ دوای هەڵبژاردن و لە 22-10-2024 دەست بە دەوام بکرێت، ئەم بڕیارە لەلایەن یەکێتییەوە دراوە بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن سەرئێشەیان بۆ دروست نەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: ترسی یەکێتی لە خۆپێشاندان بەهۆی خەرجنەکردنی دەرماڵی قوتابیانە، لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ قوتابیانی ناوشار 40 هەزار و دەرەوەی شار 60 هەزار دینار خەرج دەکرێت، بەڵام دوو ساڵە (ساڵەکانی خوێندنی 2022-2023 و 2023-2024) ئەو دەرماڵەیە بۆ قوتابیانی زانکۆی سلێمانی خەرج نەکراوە کە ژمارەیان 23 هەزار قوتابییە
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: زانکۆی سلێمانی بە بیانووی تەندەرینی ئامادەکردنی بەشە ناوخۆییەکان دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگرتووە، تەندەرەکە 18 باڵەخانە بۆ بەشەناوخۆیی لەخۆدەگرێت و جێگەی پێنج بۆ شەش هەزار قوتابی دەبێتەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: د.یۆھان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی پارە بووین، نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان زیاتر لە 700 ملیۆن دیناری تێدەچێت، ئێستا بڕیارەکە دراوە و 22ی ئەم مانگە بەشەناوخۆیی بەسەر قوتابیان دابەش دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






