
پۆلیسێکی سعوودیە لەناو حەرەمی مەککە - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێرق دەڵێت، سعودیە 21 عەمرەکاری عێراقی دەستگیرکردووە و دەبێت حکومەت دەستوەردان بکات و سنورێک بۆ ئەو دەستگیرکردنانە دابنێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە هەزاران هاووڵاتی عێراقی بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و عومرە سەردانی سعوودیە دەکەن، بەشێک لەو هاووڵاتیانەش بەهۆکاری وەک بەکارهێنانی ڤیزای گەشتیاری لەجێگەی ڤیزای حەج و چەند هۆکارێکی دیکە، لە سعودیە ڕووبەڕووی گرفتی یاسایی دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەبیب حەلاوی، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێرق لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، "داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین دەستوەردانی خێرا بکات بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستبەسەرکردنە دووبارانەی دەسەڵاتدارانی سعوودیە بەرامبەر حاجی و عەمرەکارانی عێراق کە بە هۆکاری ناڕەوا و بێ پێشینەیان ئەنجامی دەدەن، لەم دواییانەشدا 21 هاووڵاتی عێراقییان دەستگیرکردووە".
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، دەستگیرکردنەکان بێ هۆکارن و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی عێراقن، بۆیە داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد بەرپرسیارییەتی خۆی بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی عێراق لە دەرەوە لە ئەستۆ بگرێت و ڕێگەش نەدات ڕووداوی هاوشێوە دووبارە ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






