ئاڤا میدیا دەبێتە میوانی سەرەکیی کۆڕبەندی ساڵانەی سعوودیە بۆ ڕاگەیاندن
- کوردستان
- 2024-02-20

دیمەنێک لە کۆڕبەندی سعوودیە بۆ ڕاگەیاندن لە ڕیاز، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆڕبەندی سعوودیە بۆ ڕاگەیاندن ساڵانە تاوتوێی نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی بواری میدیا و بەهێزکردنی ناوەڕۆک دەکات، ئەمساڵ و لە ساڵانی داهاتووشدا ئاڤا میدیا میوانی سەرەکیی کۆڕبەندەکە دەبێت.
وێنە گەورەکە: بە بەشداریی زیاتر لە 80 دەزگای میدیایی عەرەبی و جیهانی، کە ئاڤا میدیا یەکێکە لەوان، هەروەها 150 پسپۆڕی ڕاگەیاندن و زیاتر لە 25 کۆمپانیای گەورەی بواری ڕاگەیاندن کارەکانی کۆڕبەندی ئەمساڵی سعوودیە بۆ داهاتووی ڕاگەیاندن لە ڕیازی پاتەختی سعوودیە دەستیپێکرد و ساڵانەش کۆڕبەندەکە فراوانتر دەکرێت.
ئامانجە سەرەکییەکە: بەرپرسانی سعودیە نایانەوێت ڕیاز تەنیا پایتەختێکی سیاسی بێت، هەوڵدەدەن ئەو شارە ببێتە سەرچاوەی داهێنانەکان لە داهاتوودا، بەتایبەتی لە بواری میدیا و داهێنانە میدیاییەکان لە سەردەمی پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکان و ژیریی دەستکرددا.
ئەمەش بزانە: لە کۆڕبەندی ئەمساڵدا ئاڤا میدیا تاکە میدیای بانگهێشتکراوە لە هەرێمی کوردستانەوە و لە ساڵانی داهاتووشدا میوانی سەرەکیی کۆڕبەندەکە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سروە هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاڤا میدیا دەڵێت: "پێشوازییەکی گەرم لە ئاڤا میدیا دەکرێت وەک میدیایەکی کوردی پرۆفێشناڵ و لەسەر داوای بەرپرسانی کۆڕبەندەکە ئاڤا میدیا دەبێتە میوانی سەرەکیی کۆڕبەندەکە".
"بەهێز کامیل، بەڕێوەبەری ئاڤا میدیا لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیا و دەزگا میدیاییەکان کۆبووەتەوە و هەموویان خوازیاری کاری هاوبەشن لەگەڵ ئاڤا، بەوپێیەی میدیایەکی کاریگەر، پرۆفێشناڵ و خێزانی دەبێت". سروە هەورامی ئەوەشی گوت.
بۆچی گرنگە: لە کۆڕبەندی سعوودیە بۆ داهاتووی ڕاگەیاندن، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی گرنگترین داهێنانەکانی میدیا، بەشداریکردنی ئاڤا میدیا لەو کۆڕبەندە دەبێتە هۆی گواستنەوەی زانیارییەکان و ئەزموونکردنی لە میدیای کوردیدا.
باکگراوند: کۆڕبەندی سعوودیە بۆ ڕاگەیاند، سێ ساڵە بەردەوامە، جگە لە بابەتە میدیاییەکان کە تەوەری سەرەکین، لە پانێڵەکاندا بوار بۆ گفتوگۆی بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیش دەڕەخسێنرێت.
د. عەبدولعەزیز ئەلخزێری، وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی سعوودیە و بەهێز کامیل، بەڕێوەبەری ئاڤا میدیا
بەهێز کامیل، بەڕێوەبەری ئاڤا میدیا و شازادە عەبدولرەحمان بن مساعد ئال سعود
بەهێز کامیل، بەڕێوەبەری ئاڤا میدیا و سروە هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاڤا میدیا
سروە هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاڤا میدیا و غەسان شربل، سەرنووسەری ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





