
دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی _ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو هەمواری یاسای بودجە بەردەوام دەبێت.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات، ئەگەر هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بێت لە هەفەتەیەکدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەکو هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو 25ـی ئەم مانگە دەبێت دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تەواوبێت، دواتر دەست بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەکرێت، واتە تاوەکو سەرەتای مانگی سێ دەگات.
ئەمەش بزانە: ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە حکومەتی عێراق مانگانە بینێرێت بریتییە لە 618 ملیار و 587 ملیۆن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێویستی بە نزیکەی 900 ملیارە و بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەستێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





