
سەرۆک مەسعود بارزانی لەکاتی ڕاگەیاندنی دوایین پەیامی پارتی لە کەرنەڤاڵی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی لە هەولێر پێنج داواکاری ئاراستەی جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرد، لەوانەش کاتی خۆیان بە وەڵامدانەوەی قسەی سووکی لایەنەکان بەهەدەر نەدەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 15-10-2024، لە دوایین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاریگای فەرانسۆ هەریری لە هەولێر گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری بە بەشداریی دەیان هەزار ئەندام و لایەنگر ڕێکخست و سەرۆک بارزانی دوایین پەیامی پارتی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی داوای لەلایەنگرانی پارتی ئەم چەند خاڵە جێبەجێ بکەن:
1 - كاتی خۆتان خەسار نەكەن بە وەڵامدانەوەی وشەی سووک و هەڵوێستی سووک.
2 - تەركیز بكەنە سەر چۆنیەتیی پاراستنی هەرێم و پاراستنی ئازادی و دیموكراسی.
3 - بنیادنانی ژێرخانێكی بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان.
4 - خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان.
5 - گرنگییەکی زۆرتر بە كەرتی پەروەردە و تەندروستی.
6 - كار بكەن بۆ قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێكەوەیی هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبێک.
7 - مەجالێكی فراوانتر بۆ ئافرەتان و گەنجان بڕەخسێنن كە رۆڵی خۆیان باشتر و زیاتر ببینن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی بە لیستی ژمارە 190 بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و 190 بەربژێریشی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن هەیە: هەولێر 64، سلێمانی 72، دهۆک 48 و هەڵەبجە 6 بەربژێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






