سەرۆک بارزانی: لە هەوڵداین هەرێمی کوردستان نەکەوێتە نێو ئاگری ناوچەکە
- کوردستان
- 2024-10-15

سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشکەشکردنی وتارەکەی لەبەردەم دەیان هەزار لایەنگری حیزبەکەی لە یاریگای فرانسۆ هەریری
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، لە هەوڵداین عێراق و هەرێمی کوردستان نەکەونە نێو ئەو ئاگرەی لە ناوچەکە هەیە، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاریگای فەرانسۆ هەریری کەرنەڤاڵی جەماوەری سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی بە بەشداریکردنی نزیکەی 70 هەزار لایەنگر ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەبارەی پەیوەندی پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گوتی "پەیوەندییەکانی پارتی و لایەنە عەرەبییە سوننی و شیعەکان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و چاوەڕێین دوای هەڵبژاردن هەموو کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی سەبارەت بە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کورستان دڵنیایی دا و ئاماژەی بەوە دا "هیچ کاتێک سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانمان ناکەین. ئێمە خاوەنی بڕیاریخۆمانین و بڕیارەکانمان نادەینە دەست هیچ لایەنێک".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





