کۆمسیۆن ژمارەی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 16 تشرینی یەکەم

لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق - گرافیکی ئاڤا نیوز (بڕوا ئیبراهیم)
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 35 هەزار نوێنەرە، ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زیاتر لە پێنج هەزار کەسە، لەگەڵ ژمارەیەک کۆنسوڵخانە و ڕێکخراو و میدیای نێودەوڵەتی چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتاییهات و بڕیارە 18ی ئەم مانگە دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان و زیندانییەکان بەڕێوەبچێت و 20ی مانگیش دەنگدانی گشتی بەڕێوە دەچێت، کۆمیسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە و ژمارەی چاودێرانیشی بڵاوکردەوە و گوتی: ژمارەکە کۆتایی نییە و ئەگەری گۆڕانکاریی هەیە.
ژمارەکان وا دەڵێن: جومانە غەللای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەی خوارەوەن:-
هەولێر
حیزب: 12
ژمارە: دوو هەزار و 811 کەس
ڕێکخراوەکان: 26
ژمارە: هەزار و 754 کەس
سلێمانی
حیزب: 15
ژمارە: 23 هەزار و 813 کەس
ڕێکخراوەکان: 11
ژمارە: 644
دهۆک
حیزب: 17
ژمارە: هەشت هەزار و 183 کەس
ڕێکخراوەکان: 28
ژمارە: دوو هەزار و 876 کەس
هەڵەبجە
حیزب: دوو
ژمارە: 265
ڕێکخراوەکان: سفر
کۆی گشتی نوێنەرانی لایەن سیاسییەکان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان 35 هەزار و 72 نوێنەرە و چاودێرانی ڕێکخراوە ناوخۆییەکانیش پێنج هەزار و 274 کەسن.
زانیاریی زیاتر: 14 کۆنسوڵخانە و 14 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بە هەزار و 655 کەس چاودێری هەڵبژاردن دەکەن و 20 میدیای جیهانیش 102 نوێنەریان هەیە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
53 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت