
گرافیک؛ پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ڕۆژی پێنجشەممە خشتەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاودەکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "سبەی پێنجشەممە 17-10-2024، خشتەی مووچەی مانگی نۆ ڕادەگەیێندرێت و شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە هەماهەنگیدا دەبن بۆ چارەسەری تەواوی ئەو شایستە ڕاگیراوانەی چەند مانگی ڕابردوو."
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە: "سێ هەفتەیە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم لیستی مووچە و خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگەکانی ڕابردوو ڕاگیرابوون لە شاری بەغدان و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگەکانی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامداوە، هاوکات بەشی زۆری کێشەکانی لیستی مووچەیان چارەسەر کردووە."
زانیاریی زیاتر: ئەو بابەتانەی كە لەو ماوەیەدا شاندی دارایی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەیەوە كردووە بریتین لە: نەبوونی بایۆمەتریی بەشێك لە فەرمانبەران، ناوی هاوشێوە، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان، کێشەی فەرمانبەرانی میلاکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان.
ئەوەش بزانە: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی وەزارەتی دارایی بڕی ئەو پارەیەی ئێستا لە بەردەستی وەزارەتی داراییدایە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول نزیکەی 800 ملیار دینارە و بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول نزیکەی 997 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






