
بەکارهێنانی قاپی پلاستیکی بۆ گەرمکردنەوەی خواردن، وێنە؛ BBC
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنانی کەلوپەلی چێشتخانە کە لە پلاستیک درووستکراون، لە هەبوونی ماددەی کیمیایی زیانبەخش.
زانیاری بەدەستهاتوو: لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری CHEMOSPHERE بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە، ئەو کەلوپەلانەی کە لە چێشتخانە بەکارهاتوون و پلاستیکن، بەشێک لە پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخشیان تێدایە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە و دەبنە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە توێژینەوەکەدا دەرکەتووە ئەو بەرهەمە پلاستیکیانەی پشکنینیان بۆ کراوە، بە ڕێژەی 85% ماددەی کیمیایی BFRs تێدایە کە ماددەیەکی ژەهراوییە.
زانیاریی زیاتر: ئەو زانایەنەی کە ئەنجامی تویژینەوەکەیان خستووەتەڕوو، ئاماژەیان بەوەشداوە کە بەرکەوتن لەگەڵ ماددەی BFRs، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان و تێکچوونی هۆڕمۆنەکان و ژەهراویبوونی دەمارەکان زیاتر دەکات.
ئەمەش بزانە: توێژەران داوا دەکەن خەڵکی کەمتر ئەو کەلوپەلانە بەکاربهێنن کە پلاستیکن، بە تایبەت قاپی خواردن ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەی مایکرۆ.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






