
ئومێد محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی "ڕووناکی" ڕاگەیاند، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: لە ئەمشەوەوە کارەبای گەڕەکی نازناز لە هەولێر دەکرێت بە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: ئومێد محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ی ئاڤا میوان بوو ڕایگەیاند، پرۆسەی پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری درێژەی دەبێت، لە ئەمشەوە کارەبای گەڕەکی نازناز دەخرێتە ناو هەمان سیستم، دوای ئەوە کارەبای گەڕەکی بەختیاری لەهەمان سیستم سوودمەند دەبن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەی "ڕووناکی" ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەدا سەردانی گەڕەکی شادی هەولێری کرد و لەبارەی ڕادەی سەرکەوتنی سیستمەکە لەگەڵ هاونیشتمانیان قسەی کرد کە لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە کارەبایان کراوە بە 24 کاتژمێری.
بۆچی گرنگە: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەڕێگەی پڕۆژەی "ڕووناکی" تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگەیێنێتە هەموو هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 65 هەزار هاوبەشی کارەبا لەو سیستمە سوودمەند بوونە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ملیۆنێک و 885 هەزار و 270 هاوبەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت