ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێ، لە بازنەی هەڵەبجە پێشێلکاری کراوە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ناچارکراون وێنەی دەنگەکانیان بگرن، بۆیە واژۆ لەسەر ئەنجامەکەی ناکەن. هۆشداریشی دا لەوەی "ئەگەر ئەوەی ئەمڕۆ لە دەنگدانی گشتیی دووبارە ببێتەوە کۆی پڕۆسەکە دەکەوێتە ژێر پرسیار".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی 215 هەزار دەنگدەر بەڕێوەچوو. پارێزگای هەڵەبجە کە خاوەنی سێ کورسییە، بۆ دەنگدانی تایبەت یەک بنکەی دەنگدانی هەیە و سێ وێستگە لەخۆدەگرێت، 952 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو کە دەکاتە 2٪ی کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت.
لێدوانی فەرمی: کاوە عەلی، سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەهۆی ساختەکاری واژۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت لە بازنەی هەڵەبجە ناکەین".
کاوە عەلی باسی لەوە کرد کە پێشێلکاری کراوە و ئەوان وەکو یەکگرتوو سکاڵایان تۆمار کردووە. لەبارەی جۆری پێشێلکارییەکە گوتی: "فشار لە دەنگدەران کراوە وێنەی دەنگەکانیان بگرن، لەبەرامبەر وێنەی دەنگدان بە لایەنێکی دیاریکراو بڕێک پارە دراوە بە دەنگدەران". داواشی لە کۆمیسیۆن کرد قردێلەی سوور لە سندووقەکانی بازنەی هەڵەبجە بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئاراس ڕەحیم، پەیامانێری ئاڤا لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان ئامادە نین واژۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بکەن و دەڵێن پیشێلکاری کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





