هەڵبژاردنی ئەمریکا نزیکە؛ بەپێی دوایین ڕاپرسی کامالا هاریس دەبێتە سەرۆک
- جیهان
- 19 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
تەنیا چەند ڕۆژێکی ماوە، بۆ ئەوەی سەرۆكێكی نوێ بچێتە كۆشی سپی، سوێندی یاسایی بخوات و لەسەر كورسی سەرۆكایەتی دابنیشێت.
وێنە گەورەکە: 5-11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت، نزیكەی 162 ملیۆن دەنگدەر لە 52 ویلایەتی ئەمریكا مافی دەنگدانیان هەیە و سەرۆكێك بۆ گەورەترین وڵاتی جیهان هەڵدەبژێرن
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ و كامالا هاریس، دوو بەربژێری سەرسەختی كۆماری و دیموكراتەكانن، هەوڵی تەواوەتی دەدەن لەسەر فەرشی سووری بەردەم كۆشكی سپی وەك سەرۆك ڕێبكەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی ڕاپرسییەكی دەزگای میدیای بەناوبانگی ئەمریكا ئەی بی سی نیوز، دەردەكەوێت كامالا چانسی زیاتری هەیە ببێتە سەرۆكی گەورەترین وڵاتی جیهان. لە ڕاپرسییەكەدا كامالا هاریس 49%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و ترەمپ 46%ی دەنگەكان.
لێدوانی فەرمی: كەمالا هاریس دەڵێت دەیبەینەوە و سەركەوتوودەبین: "من باوەڕم وایە کە ترەمپ لە خولی دووەمدا مەترسییەکی گەورە دەبێت بۆ ئەمریکا، دۆخێكی ناسەقامگیر تری دەبێت و ئێمە دەیبەینەوە".
بۆچوونی بەرامبەر: ترەمپ لەبارەی هەڵبژاردنەكەوە قسەی هەیە و دەڵێت، حکومەتێکی بەهێزی دەبێت و هەموو شتێک جوان دەبێت. "كاتێك من دەستبەكار دەبم، هەموو شتێك جوان و ڕێك دەبێت، ئەمەش بۆ ئەمریكا گرنگە".
ئەمەش بزانە: بەشێك لە دەنگدەری ئەمریكی تا ڕۆژی دەنگدانیش خۆیان یەكلایی ناكەنەوە و نازانن دەنگ بە كێ دەدەن، ئەمەش چانس بە بەربژێرەكان دەدات هیوایان هەبێت بۆ بوون بەسەرۆك.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە پەیامێکی نوێدا هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: تا ئێستا بڕیار لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل نەدراوە