خەمیس خەنجەر: سەرکەوتنی پارتی متمانەی شەقامی کوردییە بە ڕێبازی حیزبەکە
- کوردستان
- 2024-10-21

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان پیرۆزبایی لە پارتی و سەرۆک بارزانی دەکات بۆ ئەو "سەرکەوتنە مەزنە" و پێیوایە ئەمە نیشانەی متمانەی شەقامی کوردییە بەو حیزبە و ڕێبازەکەی لە بەرامبەر ئەو گروپانەی کە بەرژەوەندییەکانیان لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گەل بەرەو پێش دەبەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەكشەممە 20-10-2024 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە کۆکردنەوەی زیاتر لە 809 هەزار دەنگ توانی پلەی یەکەم بەدەستهێنێت بە جیاوازی زیاتر لە 400 هەزار دەنگ پێش یەکێتی و لایەنەکانی دیکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سەرکردایەتی و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت: " سەرکەوتنە مەزنەکە ئاماژەیەکە بۆ متمانەی شەقامی کوردی بەو حیزبە و ڕێبازەکەی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی کورد لە بەرامبەر ئەو گروپانەی کە بەرژەوەندییەکانیان لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گەل بەرەو پێش دەبەن".
ئەمەش بزانە: خەمیس خەنجەر پێیوایە، بەشداری جەماوەری و بەڕێوەبردنی باشی پرۆسەی هەڵبژاردن و کێبڕکێی دیموکراسی لە نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا، پابەندبوونی خەڵکی کوردستان بە بەهاکانی دیموکراسی و گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە دووپات دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






