دادگای کارگێڕی لەبارەی یاساییبوونی ئیداره و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
دادگای کارگێڕی لە کەرکووک لەسەر بنەمای داواکاریی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە یاساییبوونی ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەکۆڵێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکی ئاگادار ئەوەی بۆ میدیای عێراق ئاشکرا کردووە کە ئەمڕۆ سێشەممە 22-10-2024، دادگای کارگێڕی لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەسەر سکاڵای ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە یاساییبوونی ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەریەک لە حەسەن مەجید و شوخان حەسیب سکاڵایان لەسەر یاساییبوونی ئیدارەو ئەنجوومەنی پارێزگاکە کردووە، هاوکات دۆسیەی ئەندامە عەرەب و تورکمانەکان کە سکاڵایان لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دانیشتنی 10ی ئاب دەکەن کە تێیدا ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 10ی ئاب ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک و محەممەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا لە بەغدا بەبێ بەشداری ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و ژمارەیەک لە نوێنەرانی عەرەب و تورکمان هەڵبژێردران.
ئەمەش بزانە: پێش کۆبوونەوەکەی 10ی ئابی بەغدا، هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد و هاوکات کۆبوونەوەکەیان بە نایاسایی زانی و جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشت نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت