
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا
ئاڤا نیوز
بە فەرمانێکى وەزاری ژمارە (2557)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د. ئارام محەممەد قادر بریاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى باڵا و تایبەت بەمەبەستى پێداچونەوە و وردبینیکردنى ناو و سەرەتاکانى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: ئامانج لە پێکهێنانى ئەم لیژنە باڵایە، وردبینى و پێداچونەوەیە بە ناوى سەرجەم ئەو وانەبێژانەى کە بە گشتاندنمان بە ژمارە (17338) لە ڕێکەوتى 4-9-2024 لە زانکۆکانى کوردستان داواکراوە و بە نوسراوى زانکۆکان ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە و ڕەزامەندى دارایی بۆ بەگرێبەست بونیان دەرچووە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: ئەم لیژنەیە بۆ دڵنیابونەوەى سەرجەم وانەبێژانە لە ڕاستى و درووستى ناوەکانیانە، بە شێوەیەک بە بێ جیاوازى و لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا سەرجەم وانەبێژانى سودمەند بگەن بە مافى ئاسایی و یاسایی خۆیان کە ئەویش دەرچونى فەرمانى بە گرێبەست بوونیانە.
لەلایەکی دیکە: ئاماژەی بەوە کرد، فەرمانە وەزارییەکە لەلایەن د. توانا نەجەف محەممەدخان، بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایی لە دیوانى وەزارەت سەرۆکایەتى دەکرێت، بە ئەندامییەتى هەریەک لە بەڕێوەبەرانى تایبەتمەندى وەزارەت، بۆیە بە مەبەستى جێبەجێکردنى ناوەڕۆکى فەرمانەکە، ئەمڕۆ 23-10-2024 لیژنەکە یەکەمین کۆبونەوەى خۆى دەستپێکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





