دوای 43 مانگ سەردانی ئۆجەلان دەکرێت و لەبارەی پرۆسەی ئاشتی پەیامی هەیە
- کوردستان
- 2024-10-24

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕایگەیاند، دوای 43 مانگ چاوی بە ئۆجەلانی مامی کەوتووە. ئۆجەلان بە برازاکەیدا لەبارەی دۆزی کورد و پرۆسەی ئاشتی پەیامێکی ناردووە و دەڵێت: "دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە ئەم ململانێ تووندوتیژییە بگوازمەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی".
بڵاوکراوەی فەرمی: عومەر ئۆجەلان لە ئێکس ڕایگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە 23-10-2024، دوای چەند ساڵێک ئێمە وەکو خێزانێک لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووینەوە" ئاماژەی بەوەش داوە دوایین جار کە چاوی بە ئۆجەلان کەوتبێت لە 3-3-2020 بووە، داواش دەکات وەک سەردانی ڕۆتینی خێزان و مافێکی یاسایی خۆیان بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە سەردانکردنیان بۆ لای ئۆجەلان بەردەوام بێت.
بابەتی ستراتیژی: ئۆجەلان بە عومەر ئۆجەلانی برازای کە پەرلەمانتاری دەم پارتییە، پەیامێکی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ناردووە و گووتەیەتی: "گۆشەگیری بەردەوامە، ئەگەر هەلومەرجەکان سەرهەڵبدەن، من دەسەڵاتی تیۆری پراکتیکیم هەیە کە ئەم ململانێیە لە زەمینەی تووندوتیژییەوە بگوازمەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی". لەبارەی تەندورستییەوە عومەر ئۆجەلان دەڵێت: "تەندروستی باش بوو و سڵاوی بۆ هەمووان هەبوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانە لەکاتێکدایە دوای دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی، چەند ڕۆژێکە پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە توکیا و باکووری کوردستان هاتووەتەوە بەرباس و بەرپرسانی باڵای تورکیا قسەی جیاوازی لەبارەوە دەکەن.
باکگراوند: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) ڕۆژی 22-10-2024، داوای کرد گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و ڕێگەی پێبدرێت لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






