فەرمانبەرانی خاوەن "هەژماری من" دەتوانن بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار وەربگرن
- بزنس
- 26 تشرینی یەکەم

دۆلاری ئەمریکی و دیمەنێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتیاران دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە فڕۆکەخانەی سلێمانیش هەمان ڕێکار دەستپێبکات و ئەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆژەی "هەژماری من" بەشدارن، دەتوانن سوودمەندبن لەو خزمەتگوزارییەدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز ئەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆژەی "هەژماری من" بەشدارن و نیازی گەشتیان هەیە، دەتوانن ڕاستەوخۆ پارەکە بگوازنەوە بۆ ئەو دوو بانکەی دیاریکراوە کە هەریەکە لە بانکەکانی TBI و جیهانە، ئەمەش وەک ئاسانکاری بۆ ئەوانەیە کە بەشدارن لەو خزمەتگوزارییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بانکی TBI ڕێنماییەکانی پێدانی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بەمشێوەیە خراوەتە ڕوو، ئەو کەسەی گەشت دەکات سێ ڕۆژ پێش گەشتەکەی پارەکە لە بانک دابنێت و نابێت گەشتیار تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بێت، ئەو کاتەی گەشت دەکات لەکاتی دەرچوونی لە خاڵی پشکنین دۆلارەکەی پێ دەدرێت.
باکگراوند: لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بانکی ناوەندی بڕیاریدا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق دەستپێبکاتەوە، بەڵام دوای دوو مانگ هێشتا لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ئەم پرۆسەیە دەستیپێنەکردووەتەوە، بەپێی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراق، هەموو ئەو کەسانەی گەشت دەکەن بۆیان هەیە دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی وەربگرن، بۆ هەر 100 دۆلار، 132 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن