
محسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت
ئاڤا نیوز
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی بەوەکالەتی پەرلەمانی عێراق پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی یاسایی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ئەندامانی چەند لیژنەیەکی دیکە کۆبووەوە، داوای لێکردن پێداچوونەوە بۆ بڕگە مشتومڕاوییەکانی پەیوەست بە هەمواری یاسای باری کەسی و یاسای لێبوردنی گشتی تەواو بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان و خوێندنەوەی ژمارەیەک هەموواری یاسا لەوانەش، هەمواری یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسیی و دەنگدان لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا بەقووڵی گفتوگۆ لەسەر بڕگەکانی ئەو پڕۆژەیاسایانە کرا کەوا بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، وەکو یاسای باری کەسی، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی و پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵك و ماڵی خاوەنەکانی و یاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی.
زانیاریی زیاتر: پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای خاوەندارێتی فیکری تەواو دەکات و تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






