
لۆگۆی پارتی و ژمارەیەک حیزب کە کورسییان بەدەستهێناوە، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارتی کە خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانە، وەکو هەنگاوی یەکەم بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و بەمەبەستی نزیکبوونەوە لە لایەنەکان، لیژنەیەکی باڵا پێکدەهێنێت و دەست بە سەردانکردنی لایەنە سیاسییەکان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەسەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ یەکەمجار لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، پێکهێنانی کابینەی 10 یەکێک لە تەوەرەکان بوو.
لێدوانی فەرمی: چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسی ڕاسپارد لیژنەیەک بۆ سەردانکردنی هەموو حیزب و قەوارە سیاسییەکان پێکبهێنن، بۆ ئەوەی لێکنزیکبوونەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت هەبێت".
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە لە دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی ڕێکخستنەکان پێکدەهێنرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە سەردانی لایەنەکان دەکات.
خاڵی ئەرێنی: لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی کابینەی داهاتوو خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە، ڤیتۆیان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە، تەنها ئەوەیان بەلاوە گرنگە حکومەتێکی سەرتاسەرى پێکبهێنرێت.
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی ئەمجارە پارتی وەکو هەمیشە یەکەم بوو، زیاتر لە 800 هەزار دەنگ (39) کورسی بەدەستهێنا، دوای کشانەوەی کۆمەڵی دادگەریش کورسییەکانی زیاد دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






