
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنە ئەمنییەکان و ئاڵۆزی ناوچەکەی لەگەڵدا دەکەین".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27-10-2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر، بڕیارە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: "قاسم ئەعرەجی میوانی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە، هاوکات دوو کۆبوونەوەی جیای لەگەڵیان دەبێت".
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، سەرچاوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەدا: ئامانج لە سەردانەکەی ئەعرەجی گفتوگۆکردنە لەسەر پەرەسەندنەکانی شەڕ لە ناوچەکە، هەروەها باسی ڕێککەوتنە ئەمنییەکانیش دەکرێت، لە نێویاندا بابەتی هێزە ئۆپۆزیسییۆنەکانی ئێران تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند: قاسم ئەعرەجی لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سودانی' سەرۆکوەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان سەردانی هەولێری کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجوومەنی وزاری ئاسایشی نیشتیمانیی کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ئەمنی سنوورەکانی عێراق و تورکیایان کرد، چونکە دوای هێرشەکەی سەر ئەنقەرە، تورکیا ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
6 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت