ئەعرەجی بۆ سەرۆک بارزانی: بەغدا و هەولێر لە پێکەوەکارکردن بەردەوام دەبن
- کوردستان
- 2024-10-27

ساتی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت، بەغدا و هەولێر جەخت لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە، بەجۆرێک ببێتە هۆی زیاتر بەهێزکردنی ئارامیی و ئاسایش.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2024/10/27، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویکردەوە، "لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و جەختیکردووەتەوە کە "ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی دیموکراسیی و سەرکەوتنی ئازادیی و هەڵبژاردنە".
زانیاریی زیاتر: وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا، "جەخت لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرایەوە، بەجۆرێک ببێتەمایەی بەهێزکردنی ئارامیی و ئاسایش و یەکخستنی هەڵوێستەکان، هاوکات لەبارەی پێشتهاتەکانی ناوچەکەش ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





