
کۆمەڵگەی چڕە - قەزای شێخان
ئاڤا نیوز
لە کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان بۆ جاری دووەم لەلایەن ژمارەیەک ژن هێرش دەکرێتە سەر چەند ماڵێک و دەسووتێنرێن.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ساڵێکە کێشەی زەویوزار لەنێوان دوو بنەماڵەدا هەیە، ڕۆژی یەکشەممە 27-10-2024، جارێکی دیکە کێشەکە سەریهەڵدایەوە و لەلایەن ئەو بنەماڵەیەی خۆیان بە مافخوراو دەزانن، هێرش کرایە سەر ماڵی ئەو کەسەی خۆی بە خاوەنی زەوییەکان دەزانێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرژی و ئاڵۆزی ئەمجارە لەلایەن ژنانەوە هەڵگیرسا، سەرەتا خانوویەکیان سووتاند، بەڵام دڵیان دانەمرکا و دوای چەند کاتژمێرێک جارێکی دیکە هەڵیانکوتایەوە سەر بنەماڵەکە و سێ ماڵی دیکەیان سووتاند.
لە پەیامنێرەوە: زەیت کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە دهۆک ڕایگەیاند: هێزێکی ئەمنی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لە کۆمەڵگەکە جێگیرکراون.
باکگراوند: کێشەی ئەو دوو بنەماڵەیە کۆنە و چەند ساڵێکە سەریهەڵداوە، لە ڕابردوودا چەند جارێک شەڕ لەنێوان هەردوولا ڕووی داوە و کوژراو و بریندار هەبووە.
چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی هەمان کێشەوە دوو کەس لەنێوان هەردوولا کوژران، دواتر لە هەردوولا چەند کەسێک دەستگیر کران، یەکێک لە بنەماڵەکان شەش کەسیان تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە زینداندا بوون، بەڵام لەگەڵ ئازادکردنیان کێشەکە سەریهەڵدایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






