خەڵکی خورماڵ داوا دەکەن کەسێک لەسەر پشکی پارتی ببێتە قایمقامی قەزاکەیان
- کوردستان
- 2024-10-29
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا خورماڵ وەک دووەم قەزای پارێزگای هەڵەبجە دوای قەزای ناوەندی دامەزرا و هەموو ڕێکارە یاساییەکانی تەواو بوو، خەڵکی ناوچەکە داوا دەکەن لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای هەڵەبجەدا، قائیمقامێکی پارتی بۆ قەزاکەیان دابنرێت.
بۆچی گرنگە: دەیان ساڵە خورماڵ ناحیەیە، تا ئەم دواییەش گەڕەکەکانی قوڕو چڵپاو بوو قیرتاو نەکرابوون، خزمەتگوزاری پێویستیشی بەراورد بە شوێنەکانی دیکە پێشکەش نەکرابوو، خەڵکەکەی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و حیزبی دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیەیان بەکەمتەرخەم دەزانی بۆ خزمەتنەکردنی.
زانیاریی زیاتر: بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی خورماڵ کرایە قەزا، خۆی بە تایبەت سەردانی قەزا تازەکەی کرد، لە پلاندایە کۆمەڵێک پڕۆژەی بۆ ڕابگەیێندرێت، بەم دواییانەش شاندێک لە هەولێرەوە سەردانی خورماڵیان کردووە و سەرقاڵی وردبینی و لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی گەشتیاریی گەورە هاوشێوەی کۆڕنیشی زاخۆ لای مزگەوتی گەورە کە سەرچاوەیەکی ئاویشی لێیە و پێی ئەڵێن "گەنجان"، دروست بکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە توانی لە کۆی سێ کورسی پارێزگاکە، کورسییەک بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ئێستا دانیشتووانی خورماڵ بە فرسەتی ئەزانن و داوا دەکەن پۆستی قایمقامی خورماڵ بدرێت بە کەسێکی پارتی بۆ ئەوەی خزمەتیان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





