سەرۆکوەزیران بارزانی: هیوادارم هەموو لایەک ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ بکەن
- کوردستان
- 29 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی قسەکردن لە دیداری مێری
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوا دەکات دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن هەموو لایەنە سیاسییەکان ئەنجامەکان قبوڵ بکەن، وەکو جێگری سەرۆکی پارتیش جەختی کردەوە، وەکو براوەی هەڵبژاردن بە بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن پابەند دەبن و ڕاستگۆ دەبن لەگەڵ خەڵکی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لە هەولێر دەیەمین دیداری مێری بە ناونیشانی (بەرەو حکومڕانی دروست و خۆشگوزارنی) بەڕێوەدەچێت. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی بە ناونیشانی (ھەرێمی کوردستانی عێراق دوای ھەڵبژاردن: ستراتیژ و ئەولەویەتەکان) بەشداری لە پانێلێکدا کرد.
لێدوانی فەرمی: لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بە پرۆسەیەکی گرنگ وەسف کرد و سەرکەوتنیشی بۆ هەموو ئەو لایەنە سیاسییانە گەڕاندەوە کە بەشدارییان کرد. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەشداریی ڕێژەی 72%ی دەنگدەران لە هەڵبژاردن، دەرخەری ئەوەیە خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕیان بە پڕۆسەی دیموکراسی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بە هەڵوێستی بەشێک لە لایەنەکان کرد لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و گوتی: "هەقیقەت جیاوازە لە پێشبینی، زۆر لایەن پێش هەڵبژاردن لەسەر بۆچوونێک بوون، دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکان بۆچوونێکی دیکەیان هەیە، هەرچەندە تێبینیش هەبووبێت، هیوادارم هەموو لایەنەکان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵ بکەن و بە بەشداریی لایەنە نێودەوڵەتییەکان دیار بوو کە هەڵبژاردنێکی زۆر باش بووە".
گۆشەیەکی دیکە: لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێیی حکومەت، سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە هەرکەسێک بیەوێت بەشداربێت لە حکومەت دەبێت وەڵامدەرەوەی ویست و خواستی خەڵک بێت.
ڕاستەوخۆ؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دیداری مێری قسە دەکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە