
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە دیداری مێری لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە دیداری مێری لە هەولێر، باسی پرۆژەی هەژماری منی کرد و ڕایگەیاند: "كارمان لەسەر ئەوە كردووە هەموو كەسێك خاوەنی هەژماری بانكی خۆی بێت، بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندی هەموو لایەك نەبووە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا لە سلێمانی کارەکانی پڕۆژەی هەژماری من گرفت و ئاستەنگی بۆ دروستکراوە، لە بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، داوای لە فەرمانبەران دەکرد فۆڕمی هەژماری من پڕنەکەنەوە و بڕۆن تەوتین بکەن، هاوکات ماوەی چەند ڕۆژێکیشە لە ڕێگەی میدیاکانی یەکێتییەوە هەڵمەتێکی دژایەتیی بۆ ئەو پڕۆسەیە بەڕێوەچووە و نمونەی فۆڕمێکیان بڵاوکردووەتەوە کە هیچ سەلماندنێکی فەرمی نیە.
لێدوانی فەرمی: لەمیانەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران باسی لە بەدیجتاڵیکردنی مووچەی مووچەخۆران کرد و ڕایگەیاند: جیهان بەرەو کرێدی کارت و بە دیجیتاڵیکردنی بانکی دەڕوات، دابین کردنی سیستەمێکی باشی بانکیش وادەکات وەبەرهێنەری زیاتر ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، باسی لە دروستکردنی ئاستەنگییەکانی بەردەم ئەو هەنگاوەی کابینەی نۆیەم کرد و گوتی: لە ڕابردوودا زۆر لایەنی سیاسی مووچە و کارتی وەک مەرامی سیاسی لە دژی هاووڵاتییان بەکارهێناوە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت هەموو هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکی خۆی هەبێت و کەس نەتوانێت ئیرادەی کەسییان بەسەردا بسەپێنێت.
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، باسی پرۆژەی هەژماری منی کرد و ڕایگەیاند: " زۆر لایەن دەیانەوێت مووچە و پارە بەكاربهێنن بۆ فشاری سیاسی، بۆیە دژایەتی هەژماری من دەكەن، چونكە ئەمە خزمەت بە هەموو كەسێك دەكات و خەڵك دژی ئەمەیە، لەبەر ئەوەی ئەوان دەیانەوێت پارە و مووچە بكەنە فشار لەسەر خەڵكی و دەبێت بە یاسا مافی خەڵكی تێدا پارێزراو بێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





