
لۆگۆی حکومەت و دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپارەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری کەمکردنەوەی تۆمارکردنی خانووبەرە جێبەجێ دەکرێت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێک کە لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرچووە و ڕێککەوتی 27-10-2024 و واژۆی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لەکاتی تۆمارکردنی خانووبەرە ئەم بڕیارانە دراون:-
یەکەم: بەگوێرەی ماددەی 37ی ڕسوماتی پوول ژمارە 71ی ساڵی 2012، ڕێژەی 1% لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت و ڕسوماتی پوولی تەنیا هەزار دینار دەبێت.
دووەم: ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بە ڕێژەی 2% وەردەگیرێت بەگوێرەی ماددەی 48 لە یاسای ڕسوماتە دادییەکان ژمارە 114ی ساڵی 1981، بەشێوەیەک هەژمار دەکرێت 2%ی ڕسومات وەربگیرێت لە 50%ی خەمڵاندنی موڵک.
سێیەم: بەگوێرەی هەردوو خاڵی یەک و دوو پێویستی ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە 3% وەردەگیرێت، دادەبەزێنرێت بۆ ڕێژەی 1% لە خەمڵاندنی موڵک.
باکگراوند: هەر ئەمساڵ لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، لەپێناو خزمەتی گشتی بڕیار درا ھەر کەسێک لە باجی خانووبەرە قەرزاری حکومەت بێت و قەرزەکەی بگەڕێنێتەوە، ھیچ زیادەیەکی لێ وەرناگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەریەک لە سوودانی و مالیکی و حەلبووسی سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەم لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا