ئاڤا نیوز
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی وەڵامی قسەکانی بافڵ تاڵەتابی، سەرۆکی یەکێتی لە دیداری مێری دەداتەوە و دەڵێت، "ئەگەر یەکێتی بە بلدۆزەر بێتە بەردەم لقی چواری پارتی لە سلێمانی، ئێمەش ئارپێچیمان هەیە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 30-10-2024 لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری مێری لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پانێڵێکدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بە بلدۆزەر بچێتە سەر بارەگا و ماڵە پارتییەکان و بیانڕوخێنێت". لەبەرامبەردا ئاری هەرسین دەڵێت، "ئێمەش ئاڕبیجیمان هەیە".
لێدوانی فەرمی: ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی لەمیانی بەشداریکردن لە کاتژمێر 07:00ـی ئاڤا ڕایگەیاند: "کاک بافڵ خۆی بە ئینسانێکی سەربازیی دەزانێت، بەڵام ئەو ژیانی سەربازیی تەنیا لە فیلمادا بینیوە، چونکە ئەو نە شەڕی کردووە، نە خەڵکی لە پێناو کوردستان کوشتووە، ئەگەریش نیازی هەیە بێتە بەردەم لقی چوار و بیەوێ بە بلدۆزەر بیڕوخێنێت، ئێمەش ئارپێچییەک دەنێیین بە بلدۆزەرەکانییەوە."
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لە دیداری میری کە گوتبووی پارتی بە هەڵە لە پێکهێنانی حکومەت تێگەیشتووە و دەبێت بێنە لای ئێمە و بزانن چیان بەسەردا فەرز دەکەین، ئاری هەرسین گوتی، "ئەمە قسەی ئینسانێکە گوێمان لێ بووە پێش هەڵبژاردن چی دەوت، بۆیە ئەم برادەرە قسە خۆشە و لە خەیاڵدا دەژیت".
ئەمەش بزانە: بەرپرسەکەی لقی چواری پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و هەڵوێستی پارتی لەبارەی لایەنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دەرگای پارتی بەڕووی هەموو لایەنەکدا کراویە و ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە". ئاری هەرسین دەشڵێت، "هەر کام لە حیزبەکان ئارەزووی لە بونیادنانی وڵات و چاکسازی و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە هەیە کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە، ئێمە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین و لەسەر بنەمای یەک حکومەت و یەک هەڕێمی کوردستان و یەک هێزی پێشمەرگە، هاوکات ژمارەی کورسییەکانیان، گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






