
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی قسەكانی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دەداتەوە كە لەمیانەی پانێڵێكی لە دیداری مێری کردی، دەڵێ "بافڵ لەم پانێڵە زۆر قسەی بێسەروبەری كرد، كە ڕەنگدانەوەی عەقڵییەتی سنووردار و ناواقعبین و خۆسەپێنی ئەوە".
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەشداریی لە پانێڵێكی دیداری مێری لە شاری هەولێر كرد و هاوشێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند پەیامێكی سەبارەت بە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی بەداخەوە وەك بڵێی هێشتا تای بانگەشە بەری نەدابێت، لە چوارچێوەیەكی نامەنتقی و لووتبەرزانە و حیسابنەكردن بۆ ئیرادەی خەڵكی كوردستان و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ئادابی ئاخاوتن دەرفەتی بۆ ڕەخسا، دیسان چەواشەكارانە و تێكدەرانە بدوێت. هەروەك چۆن خۆیشی نەیشاردەوە كە شارەزا و مامۆستای تێكدانن.
لەلایەكی دیكەوە: سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكەی پارتی دەشڵێ بافڵ كە خۆی بە ماتماتیكزان لە قەڵەم دەدات چاوی ئەوە نابینێت، كە پارتی ڕێك دوو هێندەی یەكێتییەكەی ئەو دەنگی هێناوە، ئاماژە بە ئەوەش دەدات "بافڵ تاڵەبانی زۆر بە ئاسانی دەنگ و ڕەنگی دەیان هەزار دەنگدەری دیکەی سنووری سلێمانی نادیدە دەگرێت و چاوی تەنیا خۆی و ڕەنگی حزبەكەی خۆی دەبینێت، باشە ئەگەر بافڵ بەقەدەر پارتی دەنگی هێنابا لە پانێڵەكە چۆن قسەی دەكرد".
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: "هەر لە قسەکانیدا بافڵ هەڕەشەی ئەوەی کرد کە دەتوانێت ماڵ و دوکان و نەخۆشخانەکانی ئەندامانی پارتی لە سلێمانی بە بلدۆزەر تەخت بکات. سهرچاوه ڕۆژنامهوانییهكهی پارتی دهڵێ ئەو چونکە لە ڕوانگەی ڕەفتاری خۆی و مافیاکەیەوە سەیری شتەکان دەکات، پێیوایە هەر خەیاڵێکی سەرخۆشی هەبێت دەتوانێت جێبەجێی بکات".
پێدراوە ڕاستەکان: بافڵ تاڵەبانی باسی دیارنەبوونی داهاتی کرد، بەڵام ئەوەی دیار نییە داهاتی سلێمانییە کە وەزیری داراییش نازانێت چەندە، لە بافڵ دەپرسین داهاتی نەوتی قاچاخی کەرکووک کە لەگەڵ میلیشیاکان دەیفرۆشن چەندە؟.. لە بافڵ دەپرسین ئێوە بە چ سیفەتێک دژایەتیی پڕۆژەیەکی حکوومی وەك هەژماری من دەکەن، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكەی پارتی دەشڵێ: بافڵ تاڵەبانی باسی ئەو بەڵگە دەنگییە ئابڕووبەرەی خۆی و براكەشی كرد، كە لەكاتی بانگەشەدا بۆ ڕای گشتی خرایەڕوو، خۆی باشتر لە هەموو كەس دەزانێت كە دەنگەكە هی خۆی و براكەیەتی، لەجیاتی قسەی زل، با ئەو شەهامەتەیان هەبێ بچن لە كام كۆمپانیای پسپۆڕ و كام دادگە هەیە تاقی بكەنەوە و سکاڵا بکەن، بەڵام خۆیان باش دەزانن چ کەتنێکیان کردووە و بەو قسانە پینە ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






