ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە لەبارەی ڕێژەی تووشبوونی هاووڵاتییان بە شێرپەنجە
- تەندروستی
- 1 تشرینی دووەم

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێژەی تووشبوونی هاووڵاتییان بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی تەندروستی لەسەر بڵاوکردنەوەی ژمارە و داتای ناڕاستی تووشبوونی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە شێرپەنجە لە هەندێک سایت و پەیجی سۆشیاڵ میدیا ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە، ئاماژە بەوە دەدات کە ڕیژەکە بەپێی ستانداردی جیهانییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەرتی تەندروستی هاتووە: لە چەند پەیج و سایتێکی هەواڵی وا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە: "هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجە دەبێت".
دەمانەوێت لێرەوە جارێكی تر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی دووپات بكەینەوە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییە، كە بۆ هەر سەد هەزار كەس 151 كەس توشبووە، لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە جیهان بۆ هەر کاتژمێرێک دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترە، وە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لە پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەکرێنەوە، ئەم جۆرە كارانەشیان دوورە هەموو جۆرە بەهایەکی مرۆڤایەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، زیاتر لە 100 جۆری هەیە، بەگوێرەی ستانداردی جیهانی بۆ نەخۆشییەکە، لە 100 هەزار کەس، 190 کەس تووشبووی شێرپەنجەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع داوایەک لە سوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە