
وێنەی کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 900 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پاڵپشتی لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان دەکات، بەڵام بەهۆی چەندین هۆکارەوە نایانەوێت بگەڕێنەوە؛ وەک حکومەتی عێراقیش کەمپەکان بەڕوویاندا داناخات.
بۆچی گرنگە: ژمارەیەکی زۆر لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق داخراون و پەنابەریان تێدا نەماوە بەهۆی ئەوەی نێردراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان 34 کەمپ هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت بەزۆر کەمپەکان دابخات.
لێدوانی فەرمی: "ئێمە پاڵپشتی لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و شکۆمەندانەی ئاوارە و پەنابەران بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان دەکەین، بەڵام نابینە بەشێک لە بڕیاری داخستنی کەمپەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە حکومەتی عێراق چونکە هەندێک پێوەری تێدایە پێچەوانەی مافی مرۆڤ و دەستووری عێراقییە"، عەلی سەعید، بەڕێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ناوەندەکە، هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سەقامگیری، دەرفەتی کارکردن، بوونی گرووپی میلیشیای چەکدار لە زێدی ڕەسەنی ئاوارەکان و جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شەنگال.
ژمارەکان وادەڵێن: لەکۆی 900 هەزار و 467 ئاوارە و پەنابەر، 631 هەزار و 174 کەسیان ئاوارەی ناوخۆین و 269 هەزار و 293ـیان پەنابەرن. لەکۆی ژمارەی ئاوارە و پەنابەران 30%ـیان لەنێو کەمپەکان دەژین و 70%ـیان لەدەرەوەی کەمپەکان دەژین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 21 کەس بریندار دەبن