
دیمەنێک لە گۆرە
ئاڤا نیوز
لە بازگەکانی مووسڵ و کەرکووک بەرتیل لە بازرگانانی کورد وەردەگیرێت، بۆ تێپەڕبوونی هەر بارێک کە لە تورکیا هاوردەیان کردووە و بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەنێرن، دەبێت 700 بۆ 800 دۆلار بدەن.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و دوو مانگە دوو گۆڕەپانی بازرگانی لە بازگەکانی مووسڵ و کەرکووک دانراون بۆ ئەوەی پێش هاوردەی ئەو بەرهەمانەی وەک ترانزێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێن، بپشکێنرێن و وردبینی مەنەفێستیان بۆ بکرێت، ئینجا تێپەڕبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان ژوورە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراق، بەڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێگیرییەکانی بەردەم هەناردەی بەرهەم و کاڵاکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق زیاتر دەبن، بەمەش زەرەرمەندی یەکەم بازرگانانی کوردن کە لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کاڵا لە تورکیا هاوردە دەکەن و 60% بۆ 80%ی ئەو کاڵا و بەرهەمانە هەناردەی عێراق دەکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی بازرگانانی کورد ناچارن بەرتیل بدەن و لە بەرامبەر هەر بارێک 700 بۆ 800 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت، ئەگەرنا دڵنیاییان نییە لەوەی بارەکانیان تێپەڕبن.
لەلایەکی دیکەوە: ئێستا بڕیارێکی دیکەش دەرکراوە، لە هەردوو بازگەکانی مووسڵ و کەرکووک هەر بارێک 72 کاتژمێر مایەوە و ڕێگەی تێپەڕبوونی پێنەدرا، ئەوەش بە ئێکسپایەر هەژماردەکرێت و ناهێڵن دواتر لەو بازگانەوە تێپەڕ بێت.
زیانە سەرەکییەکان: سەدان بازرگانی کورد بەو هۆیەوە زیانیان پێگەیشتووە و ناچارن بەرهەمەکانیان لە هەرێمی کوردستان ساغ بکەنەوە، یاخود بە نرخێکی کەمتر دەستبەرداری کاڵاکانیان ببن، خاڵێکی نەرێنی دیکە ئەوەیە بەشێکیان ترسیان لێ نیشتووە چیتر کاڵا لە تورکیاوە هاوردە نەکەن، چونکە لەو دوو بازگەیە دڵنیاییان نییە بارەکانیان تیپەڕبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی تەرمی كەسێك لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی چەنەککاڵێ لە تورکیا بەهۆی ئاگرەوە داخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا خەرجییە سەربازییەکانی بە بڕی ملیارەها دۆلار زیاد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ "محەممەد" پێشەنگی ناوی تازە لەدایکبووانی کوڕە لە ئینگلتەرا و وێڵز
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش