
نمایشی سەربازی چەکدارانی سەربە هێزەکانی حەشدی شەعبی، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر شوێنە گرنگەکانی مقاوەمە لە عێراق و بەئامانجگرتنی سەرکردەکانیان، فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران داوای لە نۆ سەرکردەی گرووپەکانی مقاوەمەی عێراقی کردووە وڵاتەکە جێبهێڵن.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی عێراق چەندجارێک ڕایگەیاندووە ئەوان نایانەوێت ببنە بەشێک لەو ئاڵۆزییەی لە ناوچەکە هەیە بەهۆی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لەوانە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل بەردەوامە.
زانیاریی تایبەت: پەرلەمانتارێکی نزیک لە حکومەتی عێراق بەبێ ناوهێنانی ناوەکەی ئەوەی ئاشکرا کردووە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران کۆتایی هەفتەی ڕابردوو داوای لە 9 سەرکردەی گرووپەکانی مقاوەمەی عێراقی کردووە وڵاتەکە جێبهێڵن.
هۆکارە زانراوەکان: ئاگادارکردنەوەی سەکردەکانی مقاوەمە لەلایەن ئێرانەوە وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێداوە، لە پاشخانی زانیاری هەواڵگری ئێران دێت سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ لێدانی شوێنە گرنگەکانی مقاوەمە لە عێراق و بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانیان.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە، سەرکردەکانی مقاوەمە و هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو پێشنیازەی ئێرانیان ڕەتکردووەتەوە بۆ ئەوەی عێراق بەرەو ئێران بەجێبهێڵێن لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەریان.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: پەرلەمانتارەکە باس لەوەش دەکات کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لایەنی ئەمریکی ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەکی ئیسرائیل هەڵبگرێت. هۆشداریشی داوە ئەمە ڕەنگە کاردانەوەی تووندی گرووپە چەکدارەکانی لێبکەوەتەوە و بەئامانجگرتنی بنکە ئەمەریکییەکانی بەدواوە بێت.
لەلایەکی دیکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" دوو بەرپرسی ئیسرائیلی ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە تەلئەڤیڤ چەند ئامانجێکی لە عێراق دەستنیشان کردووە بۆردوومانیان بکات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسە ئیسرائیلییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە ئەوەیان دەستنیشان کردووە کە ئێران مووشەکی بالیستیک بۆ عێراق دەگوازێتەوە، بۆ ئەوەی لە خاکی عێراقەوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






