
سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و لاهور شێخ جەنگی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بێدەنگی وازی لە حیزبەکەی هێناوە و چووەتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی.
وێنە گەورەکە: سۆران جەمال تاهیر لە کۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژێردرا، بەڵام دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەمموزی ساڵی 2021 لەلایەن بەرپرسانی ئێستای حیزبەکە پشتگوێخرا و لە کۆنگرەی پێنجەمی ساڵی 2023 پۆستەکەی لەدەست دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ دووشەممە 04-11-2024، لە بارەگای بەرەی گەل لە هەولێر، سۆران جەمال تاهیر لەپاڵ لاهوور شێخ جەنگی و شادمان مەلا حەسەن دەرکەوت، ئەمەش لەکاتی پێشوازیکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەسەرۆکایەتیی عەلی باپیر. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕایان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش ڕووداوەکانی هەشتی تەممووز بەشێکی زۆری بەرپرسیارێتییە باڵاکانی یەکێتی لەدەست کەسانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی بوون، دوای ئەوە بەشێکی زۆریان ڕێڕەویان گۆڕی و لێی هەڵگەڕانەوە، بەشێکی دیکەش وازیان لە حیزبەکە هێنا یان دوورخرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






