سەرۆکوەزیران بارزانی: دەبێت حکومەت بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پێکبهێنرێت
- کوردستان
- 4 تشرینی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەلینا ڕۆمەناوسکی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و هەردوولا جەختیان لە ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئهمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى لەگەڵ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق کۆبووەوە و تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی بدات و خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى جەختی کردووەتەوە، پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و دوورخستنەوەی لێکەوتەکانی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت