پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕانی گەیشتنی مووچەی مانگی 10 دەکات و وتەبێژی حکومەتیش دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بە فەرمانبەران دەدات.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی مەجید خدر، پەیامنێری ئاڤا دەربارەی چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند، "چاوەڕوانن مووچەی مانگی 10 لەم ڕۆژانە بنێردرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: " دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدەم لەوەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نافەوتێت"، پێشەوا هەورامانی وا دەڵێت.
ئەمەش بزانە: لەبارەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنییەکانی مووچەی فەرمانبەران، پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەکرد، "تیمێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنییەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران لە بەغدایە، هاوکات هەوڵی ئەوە دەدەن بۆ کۆتایی ساڵ تەواوی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچە چارەسەر بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






