عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک: کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ ڕادەگیرێت
- کوردستان
- 8 تشرینی دووەم

پرۆژەی ئاوی گوپتەپە – چەمچەماڵ، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی سێ مانگە دەستکراوە بە کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گوپتەپە – چەمچەماڵ، تاوەکو ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار شایستە داراییەکانی بۆ خەرجنەکراوە.
وێنە گەورەکە: وەکو ئێستا شایستەی دارایی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ئاوی گوپتەپە – چەمچەماڵ خەرجنەکراوە و عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکیش باسی لایەنێک دەکات کە ڕێگرە لەوەی پارەکە خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ ڕادەگیرێت، کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا کاری باشی کردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ پارەیەکی پێنەدراوە، بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی پارەی کۆمپانیاکە، وتراوە چەمچەماڵ شایەنی ئەو پارە زۆرە نییە بۆی خەرج بکرێت".
ئەمەش بزانە: عەبدوڵڵای کوێخا دەشڵێت: بەم زووانە بە وردی ڕوونی دەکەینەوە کە چەمچەماڵ داهاتی چەندە لە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەوانەی کە پێیان وایە چەمچەماڵ شایەنی پرۆژەیەکی وەھا نییە، بە خەڵکی چەمچەماڵیش دەڵێین کێ و کام لایەن ھۆکاری ڕاگرتن و پەکخستنی پرۆژەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: زیاد جاندار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی قەزای چەمچەماڵ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە کارەکانی پرۆژەکە ئەنجام دراون، هاوکات کارە ئیدارییەکانی وەرگرتنی پارە بۆ کۆمپانیاکە تەواو کراون و پارەکەی نەدراوە، لە ئەگەری خەرجنەکردنی پارەی کۆمپانیاکەش، کارەکانی پرۆژەکە دەوەستێت، هاوکات تاوەکو ئێستا لە 4٪ کارەکانی پرۆژەکە تەواو کراون.
باکگراوند: پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەورووبەری، ئەم پرۆژەیە زیاتر 480 ههزار كهس لێی سوودمهند دهبن، كاریگهریی ڕاستهوخۆی لهسهر گهڕاندنهوهی ڕێژهیهكی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژهی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی دهبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






