
دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکێکی دیکەی هەولێر جێبەجێکرا و لە دوو هەفتەی داهاتووش کارەکانی گەڕەکێکی دیکە تەواو دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە لە تەواوی کوردستان، 19 هەزار هاوبەشی دیکە بۆ پرۆژەکە زیادکران.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی پرۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی ناز ناز ، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی بەختیاریش تەواو دەکرێت، هاوکات لە گەڕەکی سەربەستی شارەکەش قۆناغەکانی پرۆژەی ڕووناکی دەستیپێکردووە، ئێستا لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە فراوانکردنی پرۆژەکە دەکرێت، بڕیارە تا هاوینی ساڵی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان بە پرۆژەی ڕووناکی بکرێتە 24 کاتژمێری.
ژمارەکان وا دەڵێن: سەرچاوەکەی تیمی پرۆژەی ڕووناکی، ژمارەی هاوبەشەکانی پرۆژەکەی لە گەڕەکەکانی ناز ناز و بەختیاری بۆ ئاڤا ئاشکرا کرد، کە بەم شێوەیەن:
گەڕەکی ناز ناز ژمارەی هاوبەشانی بەم شێوەیەیە:
-نزیکە شەش هەزار هاوبەش.
-هەزار و 700 خانوو.
-چوارسەد فرۆشگا و شوێنی بازرگانی.
گەڕەکی بەختیاری ژمارەی هاوبەشانی بەم شێوەیەیە:
-نزیکەی 13 هەزار هاوبەش.
-چوار هەزار و 100 خانوو.
-800 فرۆشگا و شوێنی بازرگانی.
ئێستا کارکردن لەم گەڕەکە بەردەوامی هەیە و چەند ڕۆژی داهاتوو تەواو دەکرێت.
پێشتریش کارەبای گەڕەکی شادی لە هەولێر کرایە 24 کاتژمێری و بەم شێوەیەیە:
نزیکەی 26 هەزار هاوبەش.
پێنج هەزار و 700 خانوو.
دوو هەزار شوێنی بازرگانی.
باکگراوند: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە