کۆمیسیۆن وەڵامی ژمارەیەک تانە ڕەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دەکات
- کوردستان
- 9 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی ژمارەیەک تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کردووە و کار لەسەر وەڵامی تانەکانی دیکەش دەکات.
وێنە گەوەرەکە: دواى ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 41 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنە سیاسی و کاندیدەکانەوە پێشکەش بە کۆمیسیۆن کرا، بە جۆرێک لە سلێمانی 25 تانە، هەولێر 12، سێ تانە لە دهۆک و لە هەڵەبجەش یەک تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دران.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: "لە کۆی 41 تانە کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشکەشکرابوون، کۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ناردووە".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی غەلای کارکردن لەسەر ئەو تانانەی ماون، بەردەوامە و دوای ئامادەکردنی وەڵامەکانیان ئەوانیش ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێویستە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەماوەی حەوت ڕۆژی کارکردندا، وەڵامی تانەکان ئامادە بکات و ڕەوانەی دەستەی دادوەرییان بکات. دوای یەکلاکردنەوەی تانەکانیش، کۆمیسیۆن ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






